ئەو ئەکتەرانەی 100 ساڵ پێش ئێستا جیهانیان هێنایە پێکەنین


خەندان لایف-سوهەیب جەمیل عەلی

باستر کیاتۆن، ئەکتەرو نووسەرو دۆبلێرو سینارێست و بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری زۆربەی فیلمەکانی چاڕلی چاپڵن.

ناوی تەواوی" جۆزیف فڕانک"ە، و بە" باستر کیتۆن ناسراوە، لە ساڵی1895 لە وڵاتی بەریتانیا چاوی بە دنیا هەڵهێناوە، هەر لەتەمەنی منداڵیدا خراوەتە سەر تەختی شانۆ و بۆ یەکەمجار لەساڵی 1898 و لەتەمەنی سێ ساڵان بەشداری لەکاری نواندن کردووە.

 ساڵی 1920 بۆ ماوەی نۆ ساڵ لەسەریەک بەبێ دابڕان لەنواندنەکانی بەردەوام بووە،  کۆڵی نەداوە و لەتەواوی بەریتانیاو ئەمریکا دەنگی داوەتەوە، یەکەم ئەکتەر بووە توانی گرتەی ترسناک لەبەرزایی لوتکەی شاخ و بەرزی باڵەخانەکان تێکەڵ بەکارەکانی بکات.

 هێندە کۆمیدی بووە خەڵک پەرۆشی نواندنەکانی بووە هەرچەندە بەبێ دەنگ بەرهەم دەهێنران، زۆر لێهاتوو بووە لەکاری نووسین و دانانی سیناریۆ و دەرهێنانی فیلمی سینەمایی لەبواری کۆمیدیادا، لەساڵی 1921 بۆیەکەمجار ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ناتالی تالمادج پێکدەهێنێت، لەساڵی 1932 لەیەکتری جیادەبنەوە، بۆ دووەمجار لەناوەڕاستی چلەکان ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت.

باستر کیتۆن دوای پێکهێنانی دوومین ژیانی هاوسەرگیری ئاڵوودەی مەی خواردنەوە دەبێت ، بەرەبەرە نازناوەکەی لەدەست دەدات و لەکاری نواندن و کاری دەرهێنەری دوادەکەوێت.

 ساڵی 1959 خەڵاتی ئەکادیمیای فەخری ئەمریکی پێدەبەخشرێت بەوەی توانی لەڕێگەی فیلمە بێدەنگەکانی هەستی جەماوەر بۆخۆی رابکێشێت، ئەمە جگە لەوەی توانی کاری نووسین و دەرهێنان بۆ دەیان فیلمی سینەمایی بکات بەبەشداری ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی چاڕلی چاپلن.

بەدرێژایی تەمەنی بەشداری لە 52 فیلمی سینەمایی کردووە، کەبەشێکی زۆریان لەلایەن خۆیەوە کاری نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ کراوە، لەساڵی 1999 هۆلیۆد پلەی بیست و یەکەمینی پێبەخشیوە لەبەهێزترین ئەکتەرو دەرهێنەرە کلاسیکیەکانی مێژووی سینەما لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ناوبراو لە ساڵی 1966 بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەی سییەکان لەتەمەنی حەفتا ساڵان کۆچی دوایی کرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 7134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP