کاکاو چارەسەرێکە بۆ رەقبوونی دەمارەخانەکان


خەندان لایف- ڕۆزا هادی 

توێژینەوەی نوێیەکان کەلەلایەن لێکۆڵەرەوانی زانستی دەمار و پزیشکانی دەروونی کراوە، ئەوەیان دەرخستووە کە خواردنەوەی ڕۆژانەی کاکاو بۆ ماوەی شەش هەفتە یارمەتی کەمکردنەوەی ماندوێتی و ئازار دەدات لەو کەسانەی کە نەخۆشی ڕەقبونی شانەی دەمارەخانەکانیان هەیە.

ڕەقبونی شانەکان نەخۆشییەکە کە نزیکەی 400 هەزار کەس لە ئەمریکا توشبوی ئەم نەخۆشییەن، 2.5 ملیۆن کەس لە جیهاندا دووچاری بونەتەوە.

ڕەقبونی شانەکان کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ماسولکەکان هەیە و  هەست کردنە بە گرژی و سڕبون،  هاوکات ئازاری درێژ خایەن و کەمی باڵانسی جەستە و ماندوێتی و قورسی جوڵانە.

لە ڕاستیدا لە 10 کەسی توشبودا نۆ کەس هەست بە ماندوێتی دەکەن، ئەم نەخۆشیە مامەڵە کردن لەگەڵیدا قورسە،  توێژینەوە کۆنەکانیش پێشنیاری ئەوەیان کردووە کە خواردنی ڕۆژانەی 45 گرام لە شوکڵاتەی ڕەش یارمەتی کەم کردنەوەی ماندوێتی دەدات، ئەمە لەکاتێکدا کەشوکڵاتەی ڕەش لە 70-80% لە کاکاو پێکهاتووە.

لە روانگەی دۆزینەوەکانی پێشترەوە خاتوو"شێڵی کۆو" کە لە بەشی وەرزشی و زانستی تەندروستی و زانستی سۆشیاڵ کاردەکات، لە هەمانکاتدا لە ئۆکسفۆرد بورکس لە بەشی پاراستنی خۆراک وتەندروستیە لە بریتانیا، لەگەڵ تیمەکەی بەدواداچونیان کرد بۆ ئەوەی کە دەکرێت کاکاو سودی هەبێت بۆ کەسانێک کە تووشبوون بەم نەخۆشیە؟


        
کاکاو پێکهاتەی "فلاڤۆنۆیدس" ی تێدایە کە لە هەموو میوە و سەوزە، شەراب و چایەکدا هەیە، لێکۆلینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەم مادەیە دژە هەڵئاوسان و ئازار و شێرپەنجەیە و سودی زۆرە.

 لە خوێندنەکانی سەرەتادا خاتوو شێڵی 40 کەسی گەنجی لە خوێندکارانی زانکۆ هەڵبژارد و دابەشیکردن بۆ دوو گروپ :

گروپی یەکەم خواردنەوەی "فلاڤۆنۆیدس" ی دەوڵەمەندی دەدانێ، کە پێکهاتبوو لە ئاوی برنج و کاکاوی پاودەر،گروپەکەی دیکە "فلاڤۆنۆیدس" ی  نزمیان پێدەدرا.


هەر گروپێک ئەم خواردنەوەیەیان بۆ ماوەی شەش هەفتە ڕۆژانە دەخواردەوە،  توێژەرەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ ڕێژەی ماندوێتی لەگەڵ توانای ماندوێتیان کرد، بە مانای ئەوەی تا چەندێک دەتوانن لەسەر توانای جەستەیی و توانای دەرونی بمێننەوە، ئەمەش لە ناوەڕاست و کۆتایی تاقیکردنەوەکەدا بە دیاردەکەوێت.

ئەم هەڵسەنگاندنە بە بەکارهێنانی ئامێری هەنگاو ژماردن دەکرێت، بۆ زانینی ڕێژەی خێرای ڕۆیشتن و توانایان، توێژەرەکان هەڵسەنگاندنەکەیان لەسەر سێ خاڵ کردووە لە ڕۆژێکدا.


ڕێگای سوک و ئاسان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری نەخۆشی ڕەقبونی شانەکان، لێکۆڵینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە خواردنەوەی فلاڤۆنۆیدی ڕێژە بەرز کاریگەری کەمی هەیە لەسەر ماندوێتی لە هەمان کاتدا کاریگەری مامناوەندی هەیە لەسەر توانستی ماندوێتی.

بە ڕونی ئەوە دەرکەوت کە ئەو کەسانەی خواردنەوەی فلاڤۆنۆیدی ڕێژە بەرزیان دەخواردەوە بە رێژەی لە %40 درەنگتر ماندوو دەبوون ،توانستی ڕۆشتنیان بە ڕێژەی لە %80 زیادی کرد، ئەوەش دەرکەوت کە ئەم کەسانە بەڕێژەیەکی کەمتر هەست بە ئازار دەکەن، لە هەمان اتدا لێکۆلەرەوەکان ئەمە بە پێوانە دانانێن بۆ ئەم نەخۆشییە، خاتوو شێڵی و هاوڕێکانی وتیان " دەکرێت ئەمە وەکو  یارمەتیدەرێک بەکار بهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ماندوێتی "

ئه‌م بابه‌ته 4986 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP