ئامادەکردنی ستیکی گۆشت بە سۆس


خەندان لایف-

مەرج نییە بۆ تامکردنی هەموو خواردنێک سەردانی رێستۆرانتێکی گرانی دەرەوە بکەیت، هەندێک کات خۆت لەماڵەوە دەتوانیت بە تامترین خواردن دروست بکەیت، هاوشێوەی ئەم ستیکە.

پێداویستییەکان:
شەش پارچە گۆشتی نەرمە
سێ کەوچکی گەورە سرکەی سپی
سێ کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون
دوو دەنک سیر
نیو کەوچکی بچوک ئاڵەتی رەش
نیو کەوچکی بچوک خوێ
کەوچکێکی بچوک ئۆریگانوی هاڕڕاو
کەوچکێکی گەورە کەرە

چۆنێتی ئامادەکردنی:
خوێ و ئاڵەت و سرکە و ئۆریگانۆ و زەیتی زەیتونەکە لە دەفرێکدا تێکەڵاوبکە.

دواتر ئاوێتەکە بکەرەسەر گۆشتەکە و بیخەرە ساردکەرەوە.

تاوەکە ئامادەبکە و بیخەرەسەر ئاگر، چەوریبکە، پاش 5 خولەک گۆشتەکەی تێبکە و کە پێگەیشت لەگەڵ پەتاتە و زەڵاتە پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 4341 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP