هەرگیز بە هێتفۆنەوە شەوانە مەخەوە


خەندان لایف-

لە لایەن نەخۆشخانەی تایوانەوە لە زانکۆی ئاسیا، هۆشداری دەدرێت لە بەکارهێنانی هێتفۆن شەوانە تا بەیانی، بەهۆی نەمانی هەستی بیستنی خوێندکارێکەوە.

هەمیشە واباشترە بەرلە بەکارهێنانی هەر کەلوپەل و پێداویستیەک، زانیاریت لەسەر هەبێت، تا بزانیت چ کاتێک سود یان زیانی هەیە، لە تایوان خوێندکارێک بەهۆی بەکارهێنانی هێتفۆنەوە شەو تا بەیانی، یەکێک لە گوێیەکانی هەستی بیستنی لەدەستدەدات.

پزیشکی پسپۆڕ وبەڕێوبەری بەشی نەخۆشیەکانی لوت و قوڕگ و گوێ د.تیان هویجی لەمبارەیەوە دەڵێت "کەسانێک بەبێ گوێدانە تەندروستیان بەردەوام هێتفۆن بەکاردەهێنن، ئەمەش کاریگەری سلبی دەبێت، بەڵام لە کاتی خەوتندا زیانەکەی دەبێتە دوو هێنە، چونکە پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر گوێ و مێشک".

ئەم حاڵەتە یەکەمجار نییە روودەدات، بەڵکو چەند جارێکی دیکە نەمانی هەستی بیستن بەهۆی هێتفۆنەوە روویداوە، پزیشکانی هۆشداریشدەدەن کە پێویستە 50 خولەک جارێک لە بەکارهێنانی 10 خولەک پشوو بدەیت بە گوێیەکانت.

 

ئه‌م بابه‌ته 5040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP