لەدوای منداڵبوون پێویستە دایکان ئەم خواردنانە بخۆن


خەندان لایف-

هەمیشە دایک پێویستی بە خواردنی تەندروست و پڕ بەهایە، بۆ ئەوەی جەستە سوودی لێ ببینێت و بتوانێت شیری سروشتی خۆی زیادبکات، لەپێناو کۆرپەکەی، لەهەمانکاتدا کێشیشی زیاد نەکات.

بەگوێرەی هەواڵەکەی 24.ae لەدوای منداڵبوون، دایکان پێویستە بایەخ بەم جۆرە خواردنانە بدەن:

1-توو بەهەموو جۆرەکانیەوە، یان شیلک، کە دەوڵەمەندەن بە بڕێکی زۆر لە ڤیتامین سی و دژەئۆکسان، کە لەدوای دووگیانی لەش پێویستی پێیەتی.

2-ترشییەکان، وەک پرتەقاڵ و لیمۆ و سندی، کە سەرچاوەی ڤیتامین سین و یاریدەی مژینی ئاسن بۆ لەش دەدات.

3-بقولیاتەکان، وەک نیسک و نۆک و فاسۆلیا، چونکە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و ریشاڵ و ڤیتامی بی و ئاسن.

4-چەرەسات، کە کانزایەکەی زۆری تێدایە و دایک پێویستی پێیەتی، لەهەمانکاتدا دەوڵەمەندە بە چەوری ئۆمیگا سێ، کە بۆ شیری دایک پێویستە.

5-پرۆتین، ئەو خواردنانەی رێژەی پرۆتینی زۆرە وەک گۆشت و مریشک و ماسی و هێلکە، کە دایک دوای منداڵبوون جەستەی پێویستی پێیەتی.

6-شیر و پێکهاتەکانی کە سەرچاوەی کالسیۆمە، کە بۆ جەستەی دایک زۆر بەسوودە.

 

ئه‌م بابه‌ته 7145 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP