بەوێنە.. سۆنالی بێندر روبەروی شێرپەنجە دەبێتەوە

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری شۆخوشەنگی هندستان سۆنالی بێندر، بەهۆی شێرپەنجەوە مووەکانی هەڵوەڕیوە، بەڵام دەجەنگێت لەپێناو چاکبونەوەی.

سۆنالی بێندر ماوەی ساڵێکە تووشی شێرپەنجە بووە، بەپێی زانیاریەکانیش پلەی نەخۆشیەکەی لە ئاستێکی مەترسیدار بووە، بەڵام بە هێزەوە روبەروی دەبێتەوە، لە ئەمەریکا لەگەڵ هاوسەرەکەی چارەسەر وەردەگرێت.

بەهۆی شێرپەنجەوە تەواوی قژی هەڵوەری، لەهەمانکاتدا تەواوی ئەستێرە دیارەکانی هندستان پشتیوانی دەکەن ، بەڵام دوای ئەوەی بەشێوەیەکی ئیجابی هەوڵیدا روبەروی بێتەوە، ئێستا بەرەو باشی رۆیشتووە و قژیشی هاتووەتەوە.

سۆنالی بێندر لەدایکبووی 1975، یەکێکە لە دیارترین ئەکتەرەکانی بۆلیود، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە.

ئه‌م بابه‌ته 13169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP