بەوێنە.. نەوال زوغبی لەگەڵ دایک و باوکی


خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی دیاری عەرەبی نەوال زوغبی، لە ئاهەنگێکدا لەگەڵ خێزانەکەی دەردەکەوێت.

لە ئاهەنگێکی گەورەدا بە ئامادەبوونی میدیاکان و چەند هونەرمەند و کەسایەتیەکی دیاری عەرەبی، نەوال زوغبی نوێترین ئەلبومی خۆی بەناوی " كدة باي" بڵاوکردەوە، لەهەمانکاتدا کچەکەی و دایکی و باوکی ئامادەبوون، بوونە هەواڵی میدیاکان و وێنەکانیان تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی سەرقاڵکرد، هەندێکیان باس لە جوانی و شیکی دایکی دەکەن.

نەوال زوغبی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی لوبنانە، ناسراوە بە ئەستێرەی ئاڵتونی و لەدایکبووی ساڵی 1971، یەکێکە لە گۆرانیبێژە سەرکەوتووەکانی نێو مۆسیقای شەرقی و جیهانی عەرەبی، لە تەمەنی 15 ساڵیەوە دەستی بە کاری هونەریی کردووە، دایکی سێ منداڵە و لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 22022 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP