کێک بە تامی مۆز ئامادەبکە


خەندان لایف-


کێک، شیرینیەکی خۆشە و خواستێکی زۆری لەسەرە، بەتایبەت لەلایەن منداڵانەوە، کەواتە بە تامی مۆز ئامادەیبکە.

پێداویستیەکان:
پێنج هێلکە
230 گرام شەکر
400 گرام مۆزی شێلراو یان یان دراو لە خەڵاتە
300 گرام ئارد
کەوچکێکی بچوک پیکن پاودەر
نیو کەوچکی بچوک پیکن سۆدە
نیو کەوچکی بچوک ڤانێلا
180 گرام زەیت

چۆنێتی ئامادەکردنی:
پێش هەموو شتێک فڕنەکە گەرم بکە و بیخەرە سەر پلەی 180.

لەدەفرێکدا ئارد و پیکن پاودەر و پیکن سۆدە تێکەڵ بکە.

 لەدەفرێکی دیکەدا هێلکە و ڤانێلا و شەکرەکە تێکەڵ بکە.

مۆزەکەی تێبکە و بەردەوامبە لەتێکدانی تا تەواو ئاوێتە یەکتری دەبن، دواتر ئاوێتەی ئارد و زەیتەکەی تێکەڵ بکە تادەبێتە هەویرێکی باش تێکی بدە.

قاڵبی فڕنەکە چەور بکە و کەمێک ئارد پێدا بپرژێنە، پاشان هەویرەکەی تێبکە و بیخەرە فڕنەوە بۆ ماوەی 40 خولەک  و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 5686 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP