ئەگەر ئەم راهێنانە ئەنجامبدەیت، چی روودەدات؟


خەندان لایف-

هەمیشە چارەسەرە سروشتییەکان باشترە لە خواردنی دەرمان، بەتایبەت کاتێک تووشی ئازارێکی کاتی دەبین، ئەم راهێنانەش باشترین چارەسەرە.

لەبەردەم دیوارێک پاڵکەوە لەسەر راخەرێکی تەندروست، پاشان قاچەکانت بەرزبکەرەوە بۆ سەرەوە، گۆشەیەک بخەرە ژێر پشتی کەمەرت بۆ ماوەی خولەکێ.

سوودەکانی ئەم راهێنانە چییە؟

1-زۆرکات بەهۆی کارەکانمانەوە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لەسەر کورسی دادەنیشین یان ماوەی حەوانەوەمان کەمە، بەمشێوەیەش زیان بە پشتمان دەگات و ماندوو دەبیت، بەڵام دەکرێت لە ماڵەوە بەم راهێنانە لەم گرفتە رزگاربین.

2-پێیەکانت لە شلەمەنی زیاد رزگاردەکات و دەحەوێتەوە.

3-ئازاری سەر و پشت کەمدەکاتەوە، رەنگە بە تەواوی نەیهێڵێت.

4-یارمەتیدەرە بۆ حەوانەوەی تەواوی جەستە.

5-چارەسەرێکە بۆ نەهێشتنی وەرەم و کیسی ژێر پێستی پێیەکان، کە بێزارت دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 36067 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP