بەوێنە.. خانمە ئەستێرەکانی کوردستان لە 8ی مارسدا

خەندان لایف-

لە جیهاندا 8ی مارس بە رۆژی خانمان ناسراوە، هەربۆیە کچان و ژنان لەو رۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن و خەڵات دەکرێن، هاوکات هەندێکیان لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان خۆپیشاندان دەکەن.

لەڕووی بیروباوەڕەوە ئەم بۆنەیە زیاتر هاندانی خانمانە بۆ ئەوەی بوێرانە هەوڵبدەن و شان بەشانی پیاوان کاربکەن بەبێ بیرکردنەوە لە جیاوازی ڕەگەزی تا ژیانێکی باشتر بەدەستبهێنێت، لەڕێگای ئەو کارەی کە خۆی خواستی لەسەریەتی شکاندنی بەربەستەکان، لەلایەکی دیکەوە دژی زوڵم و توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان کۆشش دەکرێت بۆ نەمانی چەوساندنەوە و ستەمکردن بەرامبەر بە ڕەگەزی مێ و سەیرکردنی وەک مرۆڤێک.

بێگومان خانمانی کوردستانیش هاوشێوەی وڵاتان، رێورەسمی تایبەتی سازدەکەن و بە جلوبەرگی کوردیەوە دەردەکەون، بەتایبەت ئەستێرە و کەسایەتیە دیارەکان و هونەرمەندان.

هێڵی لەڤ، کە یەکێکە لە گۆرانیبێژ و ئەستێرە دیارەکانی کوردستان، لەو رۆژەدا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی وتی " کاتێک 13 ساڵ بووم سێ کارم کردووە لە فینلەندا، تەنها لە یەک وەرزدا توانیم 3 هەزار دۆلار پەیدابکەم، دواتر چومە ئەمەریکا بۆ لۆس ئەنجلۆس، بۆ ئەوەی ببمە هونەرمەندێکی ناسراو، ئێستا خاوەنی هەموو شتێکی خۆم، کاری هونەریش وەک پیشە شانازی بەوەدەکەم دەستبەرداری خەونەکەم نەبووم".

ئێستا هێڵی لەڤ خاوەنی  سەنتەرێکی جوانکاریە لە هەولێر، بڕیاریشە بەمزووانە  گەورەترین سەنتەری جوانکاری لە دهۆک بکاتەوە، هاوکات لە دوبەی بۆ ساڵی 2020 پلانی هەیە بیکاتەوە، دواتریش لە شارە گەورەکانی جیهان.

ناوبراو بەبۆنەی ئەو رۆژەشەوە بڕیاردەدات بڕی نۆ هەزار دۆلار ببەخشێتە سێ خانم، کە کار بکەن و پرۆژەیەکیان هەبێت و ئارەزوو بکەن ببنە خاوەن کار و پیشەی تایبەت بە خۆیان، بێگومان پشتیوانیشیان دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 50880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP