میران عەلی: کەس نەچێت بۆ سەیران تا ئێمە کلیپەکەمان پێشکەشدەکەین

خەندان لایف-

هەردوو هونەرمەندی دیاری کوردستان میران عەلی و بەختیار ساڵح، بۆ ئەم بەهارە هەوادارانیان دەخەنە هەڵپەڕکێ.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان لە ئینستاگرام میران عەلی و بەختیار ساڵح، بە هەوادارانیان راگەیاند کە بەمزووانە دوێتێک پێکەوە بڵاودەکەنەوە بە ستایلی خێرا و شادی ئامێز، کە تایبەتە بە وەرزی بەهار، لە ئێستاشدا کاری وێنەگەرتن تەواوبووە، بەمزووانە پێشکەشی دەکەن.

 

میران عەلی لە گرتەڤیدیۆییەکەدا دەڵێت "تکایە کەس نەچێت بۆ سەیران، تا ئێمە بەرهەمەکەمان پێشکەش دەکەین".


پێشتریش لە کۆنسێرتەکەی میران عەلی لە سلێمانی، پێکەوە لەسەر ستەیج لە دوێتێکدا پێکەوە دەرکەوتن و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان توانیان بینەرێکی زۆر تۆماربکەن.

میران عەلی لەدایکبووی 1995ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خۆشترین دەنگ".

بەختیار ساڵح ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژەکان کە زیاتر بە ریتمی خێرا گۆرانی دەڵێت.


ئه‌م بابه‌ته 71121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP