ئامادەکردنی زەڵاتەی تونی سەوزە


خەندان لایف-

حەز بە تونی دەکەیت، کەواتە ئەم زەڵاتەیە ئامادەبکە، کە چێژێکی تایبەتی هەیە.

پێداویستییەکان:
نیو دەسک مەعدەنوس
دوو بیبەری تون
بیبەرێکی شیرین
یەک تەماتە
یەک پیاز
دوو دەنک سیر
کەوچکێکی گەورە سۆس یان دۆشاوی تەماتە
کەوچکێکی بچوک خوێ
کەوچکێکی گەورە ئاوی لیمۆ
دوو کەوچکی گەورە ئاو
دوو کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون

چۆنێتی ئامادەکردنی:
بە خەڵاتەی کارەبایی سەرجەم پێکهاتەکان وردبکە، تێکەڵاویبکە، پاشان پێشکەشی بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10063 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP