هازال کایا هۆکاری نەهاتنی بێرین ساتی بۆ ئاهەنگەکەی ئاشکراکرد


خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا هازال کایا، پەیوەندی لەگەڵ بێرین سات باش نییە.

لە پاش نزیکەی مانگێک لە پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری هازال کایا، هێشتا هەواڵەکان لەسەر نەچوونی بێرین سات بۆ ئاهەنگەکەی هازال بەردەوامە، بەڵام دواجار ناوبراو رایگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ بێرین لە پاش درامایە ئەشقی قەدەغەکراو نەماوە، تەنها وەک کاری هونەری ئاشنایەتیان هەبووە، هەربۆیە بانگێشتی نەکردووە.

هازال لەدایکبووی ساڵی 1990 خەڵکی ئیستەنبوڵە، یەکەم کاری هونەری درامایەک بوو بەناوی "سەمای میوزیکی" لەساڵی 2011، دواتر بە ڕۆڵی نیهال لە درامای ئەشقی شێتانە ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد.

بێرین سات لەدایکبوونی ساڵی 1984، خەڵکی ئەنقەرەیە، یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین و بەناوبانگترین ئەکتەرانی تورکیا و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆی جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسییەوە دژ بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، چەندینجار تووشی گرفت بووە، چونکە تۆمەتبارکراوە بەوەی پشتیوانی لە هێزە سیاسیە کوردیەکان دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 39914 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP