ئەگەر تەمەنت سەروو 50 ساڵە، ئەم خواردنانە بخۆ

خەندان لایف-

لەگەڵ تێپەڕینی تەمەن و گەورەبوون، پێویستە زیاتر بایەخ بە ژەمە خۆراک و سیستمی ژیانی تەندروست بدرێت، بۆ ئەوەی تواناکانی گەنجیان بپارێزن و درەنگتر نیشانەکانی پیری بەدەربکەون.

پێگەی "سکای نیوز" لەم راپۆرتەدا باس لەوەدەکات، کە مرۆڤ کاتێک تەمەنی گەورەدەبێت، دەگاتە ئەو خاڵەی جەستەی لەبەرامبەر کۆمەڵێک خواردن لاوازدەبێت و زیانیان پێدەگەیەنێت وەک خواردنی خێرا.

لەم سۆنگەیەوە پێگەی "هێڵسی ئێند بریتی" باس لەو خۆراکانە دەکات، کە پێویستە لەسەروو تەمەنی 50 ساڵیەوە بایەخی پێبدرێت:

1-ماسی سەلەمون، چونکە هاوڕێی دڵە و دەوڵەمەندە بە ئۆمیگاسێ، هاوکات هاوسەنگی پەستانی خوێن رادەگرێت، مێشک و پێست و چاو دەپارێزێت لە نەخۆشی، جگەلەوەی دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە.

2-سیر، باشترین پێکهاتەیە دژی پیری و نیشانەکانی، چونکە لە میکرۆب و ڤایرۆس و هەوکردن جەستە دەپارێزێت، بەتایبەت کاتێک تووشی سەرمابوون و ئەنفلۆنزا دەبیت.

3-بروکلی، خۆراکێکە دژی ژەهراویبوونی لەش و دژەئۆکسانە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین  ئەی و سی.

4-سپێناخ، دەوڵەمەندە بە 12 ماددەی دژەئۆکسان، ڤیتامین ئەی و جی و کەی، لەهەمانکاتدا مەگنسیۆم و مەنگەنیز و زەنک و سیلینۆم، لە نەخۆشی شێرپەنجە و دڵ و شەکرە دەتپارێزێت.

5-شاتو، دژەئۆکسانە و سەرچاوەی ریشاڵەکانە، هاوکات هاوسەنگی شەکر و کۆلیسترۆلی خوێن رادەگرێت.

6—ئاردی شۆڤان، بڕێکی زۆر پرۆتین و ریشاڵ و مەنگەنیز و فۆسفۆر و زەنک و سیلینۆم و ئاسن و ڤیتامین بی تێدایە.

7-گێلاس، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی زیاتر لە پرتەقڵ، هاوکات ڤیتامین ئەی و بی و ریشاڵ و ئاسن و کالیسۆمی تێدایە، بە خێراییش هەرس دەکرێت.

8-ماستی یۆنانی، چونکە کرداری هەرس چالاکدەکات و دەوڵەمەندە بە ماددەی بروبیوتیک و پرۆتین، بۆ سەروو 50 ساڵ زۆر پێویستە، چونکە بڕێکی کەم لە شەکر و خوێ و کاربۆهێدراتی تێدایە، بە بەراورد بە ماستی دیکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 42405 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP