بەوێنە.. پریتی زینتا لە تەمەنی هەرزەکاریدا


خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری شۆخوشەنگی بۆلیود، وێنەیەکی هەرزەکاری بڵاودەکاتەوە.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام پریتی زینتا، وێنەیەک بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا لە تەمەنی 15 ساڵیدایە، دەڵێت " نەماندەزانی چیمان بەسەردێت لە داهاتوو، هەمیشە هاوڕێ بووین و پێکەوەبووین".

پریتی، یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌كته‌ره‌ ناسراوه‌كانی سینەمای بۆلیود و له‌ساڵی 1975 له‌دایكبووه‌، باوکی ئەفسەرێکی ناسراو بووە لە هێزی سەربازی هیندیدا دەرچووی کۆلێژی زانستی دەروونیە، تائێستا خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاته‌ وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر.

 

ئه‌م بابه‌ته 36224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP