ئەو دەرمانانەی دەبێتەهۆی زیادبوونی کێشت


خەندان لایف-

هەندێکجار چارەسەری نەخۆشیەک دەکەیت و کێشەیەکی دیکە تووشی جەستەت دەکەیت، چونکە ئەو دەرمانەی بەکاریدەهێنیت و پزیشک بۆی دیاریکردوویت کێشت زیاددەکات، بەڵام پێویستە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی "سکای نیوز" شەش جۆری دەرمان، کاتێک دەیخۆیت، دەبێتەهۆی زیادکردنی کێش لەبەر ئەم هۆکارانە:

1-دەرمانی چارەسەری پەستانی بەرزی خوێن، چونکە جوڵە یان کرداری هەرسی خۆراک خاودەکاتەوە و دەبێتەهۆی کۆبوونەوەی چەوری.


2-دەرمانی مەنع، دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین کە بەرپرسە لە ئارەزووی خواردن و زیادکردنی هەستی برسێتی.

3-دەرمانی چارەسەری نەخۆشی کۆرتیزون، کە بۆ رۆماتیزم بەکاردەهێنێت و رێژەی چەوری لەش زیاددەکات.

4-دەرمانی خەمۆکی و نەخۆشیە دەروونیەکان، چونکە کاریگەری لەسەر ئارەزووی خواردن و تێری مێشک هەیە.

5-دژە حەساسیەت، کەدەبێتەهۆی زیادکردنی ئارەزووی خواردن و کۆبوونەوەی چەوری.

ئه‌م بابه‌ته 14583 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP