ئەم پێکهاتانە یارمەتی هاوسەنگ ڕاگرتنی هۆڕمۆنەکان دەدات


خەندان لایف-

زۆرکات هۆڕمۆنەکان ناهەوسەنگ دەبن و کاریگەریان لەسەر دەروون و هەڵوەرینی قژ، ئازاری سەر و دروستبوونی زیپکە، یان سکچون و خەمۆکی و دواخستنی سوڕی مانگانە هەیە.

لەم سۆنگەیەوە پێگەی yasmina ئەو خواردن و خواردنەوانە دەخاتەڕوو، کە لەرووی تەندروستیەوە کاریگەریان لەسەر هۆڕمۆنەکان هەیە و هاوسەنگی دەکەنەوە.

1-چای سەوز، دژەئۆکسانە یاریدەی کردنەدەرەوەی ژەهری لەش دەدات.

2-پرتەقاڵ، رێژەیەکی زۆر ماددەی دژەئۆکسانی تێدایە، کە یاریدەی هاوسەنگ راگرتنی هۆڕمۆنەکان دەدات.

3-شاتو، کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانە، لەش خاوێندەکاتەوە و بەرگری لەش بەهێزدەکات.

4-مۆز، رێژەیەکی زۆر ریشاڵی تێدایە، یاریدەدەرێکی باشە بۆ رێککردنەوەی هۆڕمۆنەکان.

5-فاسۆلیا، دەوڵەمەندە بە ئۆمیگاسێ و نۆ، کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنەکان هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 12136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP