چارەسەری هەڵئاوسانی بنی پێیەکان


خەندان لایف-

بەشێک لە خانمان گرفتیان لەگەڵ هاڵئاوسانی بنی پێیەکانیان هەیە، بەتایبەت دروستبوونی کیسی ئاوی لەژێر پێستەوە، کە وادەکات بێزاربێت و توشی ئازاربێت، کاتێک پێڵاو لەپێدەکات.

پێگەی yasmina ئاماژەبەوەدەدات کە خواردنەوەی چای مەعدەنوس، باشترین یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی دروستبوونی وەرەم لە جەستەدا.

بێگومان دەکرێت پێنج کەوچکی گەورە مەعدەنوسی هاڕڕاو  500 ملیلتر ئاو تێکەڵاوبکە، بیکوڵێنە، دواتر بیپاڵیوە، رۆژانە سێجار بیخۆرەوە.

ئەم چایە، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی دروستبوونی کیسی ئاوی ژێر پێست، چالاککردنی گورچیلەکان، لەهەمانکاتدا ژەهری لەش دەکاتەدەرەوە لە رێگای میزکردنەوە، جگەلەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانە و بەرگری لەش بەهێزدەکات.


لەلایەکی دیکەوە هەوڵبدە پێیەکانت بەرزبکەرەوە، بۆ ئەوەی بحەوێتەوە کاتێک کارێکت نییە.

 

ئه‌م بابه‌ته 4834 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP