ئامادەکردنی مەحشی بە کەلەرم


خەندان لایف-

مەحشی بە کەلەرم ژەمێکی تایبەتە و تام و چێژێکی خۆشی هەیە.

پێداویستییەکان:
یەک بەش کەلەرم، مامناوەند
کوپ و نیوێک برنجی خڕ
نیو دەسک کەرەوز
نیو دەسک مەعدەنوس
دوو کەوچکی گەورە شویت
یەک پیازی وردکراو
پێنج دەنک سیر
خوێ بە گوێرەی ئارەزوو
ئاڵەتی رەش
نیو کەوچکی بچوک کەمون
بیبەری تونی سوری وشکراو بەپێی خواست
دوو کەوچکی گەورە دۆشاوی تەماتە
کەوچکێکی گەورە زەیت
دوو کوپ ئاوی گۆشت یان مریشک بەپێی خواست

چۆنێتی ئامادەکردنی:
کەلەرمەکە بکوڵێنە، کەمێک خوێ و کەمونی پێوەبکە.

ناواخنەکەی ئامادەبکە، لە دەفرێکدا  زەیت و پیازەکە سوربکەرەوە کەمێک، دواتر سیر و یەک کەوچکی گەورە لە دۆشاوی تەماتەکەی تێبکە، ئاڵەت و کەمون و بیبەری سورەکەی تێبکە.

کەمێک وازیلێبهێنە، دواتر برنج و مەعدەنوس و کەرەوز و شویتەکەی تێبکە.

بەش بەش ناواخنەکە بخەرە ناو کەلەرمەکەوە، لە مەنجەڵێکدا هەمووی دابنێ، دواتر دۆشاوی تەماتە، ئاوەکەی تێبکە، بیکوڵێنە لەسەر ئاگرێکی بەهێز، دواتر کزی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 5701 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP