بێرین سات هەموان دەخاتە گومانەوە

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری دیاری تورکیا بێرین سات، بەهۆی سڕینەوە وێنەکانی لەگەڵ هاوسەرەکەی هەوادارانی دەخاتە گومانەوە.

ماوەی چەند رۆژێک دەنگۆی جیابوونەوە و ناکۆکی بێرین سات لەگەڵ هاوسەرەکەی گۆرانیبێژی ناوداری تورکیا کێنان دۆغلو تەواوی میدیاکان و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی تەنیوە، چونکە لە لاپەڕە فەرمیەکەی خۆی لە ئینستاگرام بێرین هەموو وێنەکانی لەگەڵ هاوسەرەکەی سڕیەوە، بەڵام یەک وێنەی هێشتەوە.

هەرچەندە بێرین هیچ لێدوانێکی فەرمی نەداوە، بەڵام لەو بارەیەوە کێنان دۆغلو وتی "ئەمە چەندجارە ئەم دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە، خۆشتان نازانن سەرچاوەکەی چییە، هیچ راست نییە".

بێرین سات لەدایکبوونی ساڵی 1984، خەڵکی ئەنقەرەیە، یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین و بەناوبانگترین ئەکتەرانی تورکیا و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆی جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسییەوە دژ بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، چەندینجار تووشی گرفت بووە، چونکە تۆمەتبارکراوە بەوەی پشتیوانی لە هێزە سیاسیە کوردیەکان دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 27214 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP