ئەو ئەکتەرانەی 100 ساڵ پێش ئێستا جیهانیان هێنایە پێکەنین


خەندان لایف- سوهەیب جەمیل عەلی

جاکی کۆجان، بەتەنها ئەکتەرێک نەبوو، بەڵکو منداڵێکی چالاک بوو، کە بەهۆی بەهرەکەیەوە دڵی"چاڕلی چاپڵن"ی ئەکتەرو دەرهێنەری بەدەستهێنا.

له 26 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 1914ی زایینی لەویلایەتی لۆس ئەنجلۆس هاتەدنیاوە، لەلایەن دایک و باوکییەوە لەتەمەنی سێ ساڵان و لەساڵی 1917 خرایە سەرتەختی شانۆ و نواندن، دواتر چاپڵن بە بەهره و زیرەکییەکەی ئاشنابوو، لەساڵی 1919 راستەوخۆ هێنایە بەردەم کامێراو رۆڵی سەرەکی پێدا.

لەزۆربەی بەرهەمەکاندا ڕۆڵی سەرەکیی وەردەگرت، بەڵام بە جۆرێک نواندنی دەکرد، چاپلنی زۆر سەرسام دەکرد، تەنانەت لەزۆربەی گرتەکاندا توند دەیخستە باوەشی خۆیەوە.

بۆیەکەمجار لەساڵی 1919 و لەتەمەنی پێنج ساڵان بەشداری لەیەکەم کورتە فیلمی چاپڵن کرد بەناوی "ADay's Pleasure". 

ناوبانگی لە ئەمریکا و بەریتانیا دەنگیدایەوە و لەزۆربەی بەرهەمەکانی چاپڵن بەشداری دەکرد، ساڵی 1960 لەدرامای کۆمێدی تەلەفزیۆنی"مام فۆڕست"زیاتر ناسرا.

دواجار لە 1ی مانگی نیسانی ساڵی 1984، لەتەمەنی 70 ساڵیدا بەهۆی وەستانی دڵیەوە کۆچی دوایی کرد.


چاوەڕوانی بەشی دووەم بن

ئه‌م بابه‌ته 9205 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP