ئامادەکردنی ستیکی مریشک بە ربەهەنار


خەندان لایف-

گۆڕانکاری لە ژەمەکاندا گرنگە، بۆ ئەوەی تامێکی خۆشتر بکەیت.

پێداویستییەکان:
500 گرام سنگی مریشک
سێ دەنک سیر
سێ کەوچکی گەورە کەچەب
دوو کەوچکی گەورە ربەهەنار
کەوچکێکی گەورە سۆسی بیبەری تون
کەوچکێکی بچوک ترشە سماق
½ کەوچکێکی بچوک بەهاراتی مریشک
خوێ و ئاڵەتی رەش

چۆنێتی ئامادەکردنی:
لە دەفرێکدا سەرجە پێکهاتەکان تێکەلاوبکە، بیخەرە ساردکەرەوە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر.

لەسەر ئاگرێکی مامناوەند تاوەکە گەرم بکە، کەمێک بە زەیت چەوری بکە.

سنگی مریشکەکەی تێبکە، ئاگرەکەی کزبکە، بە هەردوو دیودا ئاڵیبکە، دواتر لەگەڵ زەڵاتە پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 7395 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP