دانانی سلیکۆن هۆکارە بۆ مردن بە شێرپەنجە


خەندان لایف-

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئاشکرایدەکات، کە دانانی سلیکۆن بۆ گەورەکردنی بەشی دواوە یان مەمک، هۆکارە بۆ مردن بە شێرپەنجە.

لەم سەردەمەی ئێستادا دیاردەی دانانی سلیکۆن بە رێژەیەکی بەرچاو لە جیهاندا زیادیکردووە، بێگومان کوردستانیش بێبەش نییە، بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، توێژینەوەیەک لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەربارەی دانانی سلیکۆن ئاشکرایدەکات "سلیکۆن هۆکارە بۆ دروستبونی خانەی شێرپەنجە، بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک و خوێن، بەڵام بێگومان راستەوخۆ نییە، رەنگە دوای هەشت ساڵ یان زیاتر بێت، چونکە هەودەکات، بەڵام ئەگەر لە رێگای دانانی چەوری خۆیەوە بێت، ئاساییە".

پسپۆڕان هۆشداریدەدەن بە خانمان، کە تەندروستی خۆیان بەلاوە گرنگتر بێت و هێندە بایەخ بە جوانکاری نەدەن، کە کاریگەری سلبی لەسەر جەستەیان هەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 11892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP