چۆنێتی دروستکردنی زەڵاتەی پاستا


خەندان لایف-

زەڵاتە تەنها تێکەڵکردنی دوو پێکهاتەی نییە، بەڵکو دەتوانیت بەچەندین پێکهاتە و سەوزەی جیاواز ئامادەی بکەیت.

پێداویستیەکان:
یەک کولەکە
یەک بیبەری شیرین
یەک پیاز
کوپێک تەماتەی وردکراو
دوو خەیار
چوار گەڵا کاهو
نیو کەوچکی بچوک خوێ
نیو کەوچکی بچوک بیبەری رەش
دوو کوپ پاستا
نیو کیوپ مەعدەنوسی وردکراو

پێداویستیەکانی سۆسەکەی:
نیو کوپ زەیتی زەیتون
سێ کەوچکی بچوک سرکە
دوو کەوچکی گەورە مایۆنیز
نیو کەوچکی گەورە خەردەل ئەگەر هەبوو
کەمێک سیری هاڕڕاو
نیو کەوچکی بچوک گەڵای ریحان
نیو کەوچکی بچوک خوێ

چۆنێتی ئامادەکردنی:
لەسەرەتاوە هەموو سەوزەکان پێکەوە ورد بکە و تێکەڵ بکە بە قەبارەیەکی مامناوەند، پاشان بیخەرە سینیەکەوە کە چەور کرابێت بە زەیت، بۆ ناو فڕن لەسەر پلەی گەرمی 180، تا کەمێک دەپیشێت.

پاستاکە لەناو ئاودا نوقم بکە، بیخەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند و خوێی تێبکە، دواتر کە نەرم بووەوە بیپاڵێوە.

لە دەفرێکدا پێکهاتەکانی سۆسەکە تێکەڵ بکە بە باشی، پاشان پاستا و سەوزە پیشاوەکان تێکەڵ بکە، سۆسەکە بکە بەسەریدا و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 10366 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP