ئامادەکردنی برنجی سور بە گۆشت بەشێوەیەکی نوێ


خەندان لایف-

کەمێک جیاوازە لە برنجی سوری ئاسایی، بەڵام تامێکی خۆش وبەچێژی هەیە.

پێداویستییەکانی سۆسەکە:
کوپێک ئاوی تەماتە
یەک پیاز
یەک گێزەر
یەک دەنک سیر
کەوچکێکی بچوک بەهاراتی گۆشت
خوێ بەگوێرەی خواست
کەوچکێکی بچوک حێل
کەوچکێکی بچوک دارچینی
کەوچکێکی بچوک کەمون
کەوچکێکی بچوک ئاڵەتی رەش
کەوچکێکی بچوک کەرەوزی وشکراو
کەوچکێکی بچوک ریحانە
کەوچکێکی بچوک بەهاراتی ئاسایی
کەوچکێکی گەورە رۆن
پێداویستیەکانی ئامادەکردنی برنجەکە:
500 گرام برنج
دوو کەوچكی گەورە زەیت
دەنکێک سیر
دوو گەڵاتی غار
سێ دەنک حێل
سێ پارچەی بچوک دارچینی

500 گرام گۆشت
نیو کوپ کشمیش
نیو کوپ بادام

چۆنێتی ئامادەکردنی:
گۆشتەکە بە باشی بشۆرەوە، بیخەرە مەنجەڵی هەڵمەوە ئاوی تێبکە، بەڵام ئاوەکە تا نیوەی مەنجەڵەکە، بیکوڵێنە، بەڵام زۆرنا.

پیاز و سیر و رۆنەکە بخەرە مەنجەڵێکەوە، دواتر گۆشتەکەی تێبکە و پێکەوە کەمێک سوریبکەرەوە، پاشان گێزەرەکەی تێبکە، بۆ ماوەی پێنج خولەک وازیلیبهێنە.

ئاوی تەماتە و هەموو بەهارات و پێکهاتە وشکەکانی تێبکە، ئاگرەکەی کەم بکەرەوە.
ئینجا ئاوی کوڵاوی کەمێک تێبکە، تا بەباشی دەکوڵێن پێکەوە.

برنجەکە بشۆرەوە و لە ئاودا کەمێک نوقمی بکە، بیپاڵێوە.

مەنجەڵی برنجەکە ئامادەبکە، زەیت و سیرەکەی تێدا سوربکەرەوە و بەهاراتەکانیشی تێبکە، لەگەڵ خوێ.

برنجەکەی تێبکە، لەگەڵ ئاوێتەی گۆشتەکە، بەڵام گۆشتەکان جیابکەرە سەرەتا، واز لە برنجەکە بهێنە تا بەتەواوی ئاوەکە و پێکهاتەکان هەڵدەمژێت، سەریبنێرەوە تا پێدەگات.

پێنج خولەک پێش پێگەیشتنی برنجەکە، گۆشتەکە بکەرەوە سەری، بادام و کشمیشەکەش لە زەیتدا کەمێک ئاڵیبکە، بیکەرەوە سەری، دوای پێنج خولەک پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 13452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP