منداڵەکەت لە خواردنی خێرا دوربخەرەوە


خەندان لایف-

خواردنە خێراکان لەم سەردەمەی ئێستادا بەشێوەیەکی یەکجار زۆر دەخورێت بەتایبەتی لەلایەن منداڵەوە، لەکاتێکدا یەکێکە لە خراپترین جۆری خواردنەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ.

بەپێی هەواڵەکەی hiamag توێژینەوە پزیشکیەک نوێیەکان جەخت لە مەترسیەکانی خواردنی خێرا دەکەنەوە بۆ تەندروستی منداڵ، چونکە بڕێکی زۆر چەوری زیان بەخشی تێدایە کەدەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە و خڕۆکەکانی لەش.

زیانەکانی خواردنی خێرا لەسەر تەندروستی منداڵ:

تووشبوون بە قەڵەوی و زیادبوونی کێشی، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ، یان نەخۆشیەکانی شەکرە و هەندێک لە نەخۆشیەکانی دیکە قەڵەوی.

زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە تەنگەنەفەسی بەتایبەتی لەکاتی خەودا.

ئەگەری دروستبوونی بەردی زەرداوی تاڵ و تووشبوون بە نەخۆشیەکانی جگەر هەیە.

ڕۆڵی هەیە لە تووشبوون بە هەوکردنی ئێسک لەتەمەنێکی زۆر کەمدا.

بەهۆی زۆری چەوریەوە و بڵاوبوونەوەی بەناو لەشدا، دەمارەخانەکان تووشی گیران دەبن کە خوێن دەگوازنەوە بۆ دڵ و مێشک، ئەمەش ئەگەری زیادبوونی جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەکات لەتەمەنێکی کەمدا.

بەهۆی زۆری بەکارهێنانی ڕێژەی خوێ زیانی هەیە بۆ گورچیلە، چونکە تەنها لە یەکەم ژەمی خواردنی خێرادا بڕی 1800ملیگرام خوێ هەیە، لەکاتێکدا منداڵ دەبێت لەڕۆژێکدا بڕی 1500 ملیگیرام خوێ وەربگرێت.

یەکێکی تر لە مەترسیەکان زیادبوونی ئەگەری تووشبوونە بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، توێژینەوە پزیشکیەکانیش جەخت لەم بابەتە دەکەنەوە و هۆشداری دەدەن.

خواردنی خێرا دەبێتە هۆی لاوازکردنی ئامێری بەرگری لەش، چونکە ماددە بەسوودەکان هەڵدەمژێت.

توێژینەوەیەکی ئەمریکی پاش تاقیکردنەوەیەکی زانستی دەیسەلمێنێت کە خواردنی خێرا کاریگەری لەسەر مێشک هەیە و توانای زیرەکی و سەرنجی کەمدەکاتەوە و زیان بە تاقیکردنەوەکانی دەگەیەنێت بەهۆی بیرچوونەوە.

هەموو ئەمانە هۆشداریە بۆ دایکان و باوکان کە بەپێی توانا هەوڵبدەن منداڵەکانیان لە خواردنی خێرا دووربخەنەوە کە پێکهاتووە لە پیتزا و هەمبەرگر و فینگەر و جۆرەکانی.

ئه‌م بابه‌ته 6810 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP