ئامادەکردنی پسکویت بە گوێزی هندی


خەندان لایف-

تامێکی بەچێژ و تایبەتی هەیە، بە رێگایەکی ئاسان ئامادەدەکرێت.

پێداویستیەکان:
یەک پاکەت پسکیت سادە
سێ کەوچک کاکاو
¼ کوپ شەکر
نیو کوپ شیر
گوێزی هندی بە بڕی پێویست و خواست

چۆنێتی ئامادەکردنی.
پسکیتەکان وردبکە و لەگەڵ کاکاوەکە تێکەڵاویبکە، پاشام شەکر و شیرەکەی پێوەبکە.

دوای ئەوەی باش تێکەڵاوبو، گوێزی هندیەکەی تێبکە و خڕی بکەرەوە، دەتوانیت قاڵبی تایبەت بەکاربهێنیت، بیخەرە ساردکەرەوە دوای 1-2 کاتژمێر یان زیاتر پێشکەشی بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 13619 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP