ئامادەکردنی پانکێکی بەتام بۆ منداڵەکەت


خەندان لایف-

پانکێک، کاری هەویریە و تامێکی خۆشی هەیە بەتایبەت لە بەیانیاندا، بەڵام بۆ منداڵان بەچێژترە و بە چەندین شێوەی جیاواز ئامادەدەکرێت.

پێداویستییەکان:
میوەی تازە بە خواستی خۆت
کوپێک شیر
کوپێک ئارد
یەک هێلکە
دوو کەوچکی گەورە کەرە
کەوچکێک هەنگوینی سپی
کەوچکێک ڤانێلا
کەوچکێک پیکن پاودەر

چۆنێتی ئامادەکردنی:
هێلکە و شیر و کەرە و ڤانێلاکە پێکەوە تێکەڵاوبکە.

هێواش هێواش ئاردەکەی تێبکە لەگەڵ پیکن پاودەرەکە.

تاوەیەک گەرم بکە، تەنها کەمێک بە دەست چەوری بکە، بەش بەش پانکێکەی بە کەوچکێکی شلە تێبکە، هەردوو دیوەکەی ئاڵبکە.

دواتر هەنگوین و میوەکە بکە بەسەر پانکێکەکە و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 6067 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP