ئامادەکردنی شلەی پەتاتە بە گۆشت بەشێوەیەکی جیاواز


خەندان لایف-

بێگومان هەمووان تامی شلەی پەتاتەمان کردووە، بەڵام دەکرێت پێکهاتەی دیکەی تێکەڵاوبکەیت، بۆئەوەی بەتام و بە چێژتر بێت.
پێداویستیەکان:

پێنج پەتاتەی پاککراو
500 گرام گۆشتی نەرمە
یەک پیازی وردکراو
سێ دەنک سیر
نیو کوپ کەرەوز
نیو کەوچکی بچوک خوێ
سەرە کەوچکێکی بچوک ئاڵەتی رەش
دارچینی بەپێی پێویست
دوو دەنک حێل
سێ کەوچکی گەورە دۆشاوی تەماتە
زەیت

چۆنێتی ئامادەکردنی:

زەیتەکە لە مەنجەڵەکەدا گەرم بکە، پیاز و سیرەکەی تێدا سوربکەرەوە، دواتر گۆشتەکەی تێبکە، پاش دوو خولەک دارچینی و حێل و خوێ و ئاڵەتە رەشەکەی تێبکە، سەری بنێرەوە بۆ ماوەی 45 خولەک.

دەکرێت پێشتر کەمێک گۆشتەکە بکوڵێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، بۆ ئەوەی زوتر پێبگات.

لە تاوەیەکی دیکەدا لەناو کەمێک زەیتدا پەتاتەکە سوربکەرەوە، پاشان بیکە بەسەر گۆشتەکەدا و دۆشاوی تەماتە و کەرەوزەکەی تێبکە، سەری بنێرەوە بۆ ماوەی 25 خولەک، لەگەڵ برنج پێشکەشی بکە.

ئەگەر بتەوێت ئاوی هەبێت کەمێک، دەکرێت ئاوی تێبکەیت، یان ئاوی گۆشتەکە کە کوڵانت.

 

ئه‌م بابه‌ته 12364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP