چەند ئامۆژگاریەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژیانی هاوسەرگیری


خەندان لایف-

بێگومان هەموو پەیوەندیەکی هاوسەرگیری بە کۆمەڵێک کێشە و گرفتی جیاوازدا تێپەڕدەبێت، بەتایبەت لە سەرەتاوە، هەندێکجار نەبوونی ئاستی رۆشنبیری و کەمی زانیاری کێشەیەکی سادە دەکاتە هۆکارێک بۆ جیابوونەوە.

لەمبارەیەوە پێگەی hayatouki هەندێک ئامۆژگاری بۆ پیاوان و خانمان بڵاودەکاتەوە، تا زاڵبن بەسەر کێشەکانیاندا:

1-خۆڕاگری و لەسەرخۆیی، یەکێکە لە باشترین چەکە بەهێزەکان بۆ رووبەرووبوونەوەی کێشەکان.

2-فێربوونی زمانی لێکتێگەیشتن، کە بنەمایەکە بۆ هێورکردنەوەی کێشەکان و نەهێشتنی ناکۆکیەکان، بەڵام هەڵچونی بەردەوام و تێنەگەیشتن لە بۆچوون و خواستەکانی یەکدی، کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە.

3-دوورکەوتنەوە لە عینادی، چونکە سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆ دروستکردنی کێشە و گەورەکردنی ناکۆکیەکان.

4-لێبوردەی لەنێوان هەردوولا، ناکرێت بەرامبەرەکەت هەموو قوربانیەک لە پێناو تۆ بدات، بەڵام تۆ ئامادەنەبیت یەک هەنگاو بنێیت، لەهەمانکاتدا لە رەفتارێکی سادە نەبوریت و دەنگەدەنگ دروست بکەیت.

5-کاتێک کێشەکان زۆر گەورەدەبن و هەستدەکەیت بە هەردوولا چارەسەر نابێت، دەکرێت راوێژ بە کەسێک بکەن کە جێگای متمانە بێت و ئەزموونێکی باشی هەبێت، بۆ نمونە توێژەرێکی کۆمەڵایەتی.

 

ئه‌م بابه‌ته 6846 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP