هەندێک رێنمایی بۆ ئەو خانمانەی قژیان تەنکە و هەڵدەوەرێت


خەندان لایف-

هەندێک لە خانمان خاوەنی قژێکی تەنکن و هەڵوەرینی تاڵەکانیشیان زۆرە، ئەمەش بێزاریکردوون، چونکە جوانی قژیان دەشارێتەوە و تووشی دڵەڕاوکێیان دەکات.

بێگومان هۆکارەکانی قژ هەڵوەرین و تەنکبوونی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک سیستمی ناڕێک لە ژیانی رۆژانەدا، لەم روانگەیەوە پێگەی hayatouki هەندێک رێنمایی بڵاودەکاتەوە:

1-پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست، وەک میوە و سەوزە و هەموو ئەو خۆراکانەی رێژەی پرۆتین و کانزا و ئاسن و ڤیتامین و ئۆمیگا سێی زۆرە.

2-تەرخانکردنی بەشێک لە کاتەکەت بۆ وەرزشکردن، چونکە هۆکارە بۆ لەشێکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ، کە لایەنی دەروونیش هۆکارە بۆ قژ هەڵوەرین.

3-کاتێک قژت رێکدەخەیت، پشت بە تەسریحەی سادە و خاو مەبەستە، هەوڵبدە کەمێک بژ و بڵایبکەیتەوە یان کەسراتی تێدابێت، چونکە پڕ دەردەکەوێت.

4-هەرگیز بە تەڕی مەیڕازێنەرەوە و تەسریحەی تێدامەکە، یان بەپەلە ئامێرە گەرمەکان بەکارمەهێن، چونکە هێندەی تر تاڵەکان هەڵدەوەرێنێت.

5-رێگامەدە تیشکی خۆری زۆر بەرکەوێت، بەتایبەت لە هاویندا پێویستە کرێمی دژە خۆر لەیادنەکەیت.

6-ئاوێتەی سیری بۆ بەکاربهێنە، هەرچەندە تیژیەکەی دەیکزێنێتەوە و ئازاری پێست دەدات بەڵام بەسوودە، دوو دەنک سیر و دوو کەوچک زەیتی گەرچەک تێکەڵاوبکە، مەساجی بێخەکەی پێبکە، وازیلێبهێنە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر و بیشۆ، هەفتانە یەکجار دووبارەی بکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 13655 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP