ئامادەکردنی زەڵاتەی ماسی بۆ رێجیمکردن


خەندان لایف-

هەندێک کەس هەمیشە حەز بە خواردنی تەندروست دەکەن، بەتایبەت لە ژەمی ئێواراندا یان بۆ ئەوەی کێشیان دابەزێنن رێجیمدەکەن، کەواتە ئەم شێوازە زەڵاتەیە ژەمێکی تەندروستە.

پێداویستییەکان:
شەش پارچە ماسی سەلەمون
دەفرێکی زەڵاتە فاسۆلیای سپی کوڵاو
کاهو بەپێی پێویست
مەعدەنوس بە پێی پێویست

پێداویستیەکانی گۆشتەکە:
150 گرام گۆشتی پارچەکراو نەرمە
دوو کەوچک زەیتی زەیتون

پێداویستییەکانی سۆسەکە:
کەوچکێک زەیتی زەیتون
ئاڵەتی رەش
کەوچکێکی گەورە ئاوی لیمۆ
کەوچکێک سرکە

پێداویستیەکان بۆ ئامادەکردنی ماسیەکە:
دوو کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ
کەوچکێکی بچوک زەردەچەوە
خوێ و بیبەری وشک
کەوچکێکی بچوک بیبەری سور
¼ کوپ سرکە
کەوچکێکی گەورە شەکر
کەوچکێکی بچوک کەمون
دوو کەوچک زەعتەری سەوز

چۆنێتی ئامادەکردنی:
ماسییەکە لەگەڵ ئەو پێکهاتانەی لەسەرەوە ئاماژەی پێدرا تێکەڵاوبکە، پاشان بیخەرە فڕنەوە لەسەر پلەی گەرمی 180-190 بۆ ماوەی 20 خولەک.

گۆشتەکە بکوڵێنە، یان بیخەرە فڕنەوە کەمێک زەیتی زەیتونی پێوەبکە.
پاشان سۆسەکە ئامادەبکە بە تێکەڵاوکردنی پێکهاتەکان.

لە کۆتایدا سەرجەم ئاوێتەکان تێکەڵاوبکە، فاسۆلیا و کاهو  مەعدەنوس و زەعتەرەکەی پێوەبکە و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 3152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP