هاوسەرەکەی کلۆی کارداشیان خیانەتی لێکرد

خەندان لایف-

نمایشکار و خانمە ئەستێرەی تەلەفیزیۆنی کلۆی کارداشیان، بەهۆی خیانەتەوە لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی چەندین دەنگۆی جیاواز لە میدیا جیهانیەکانەوە، دواجار کلۆی کارداشیان هەواڵی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی یاریزانی باسکەی ئەمەریکی تریستان سۆمپسۆن پشت راستکردەوە، چونکە پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێی خوشکەکەی کایلی جێنەر هەبووە، بە خیانەت تۆمەتباری دەکات.

بەپێی زانیارییەکان ئەمە یەکەمجار نییە خیانەتی بەرامبەر کردووە، بەڵام بەهۆی دووگیانبوونیەوە لێبوردە بووە بەرامبەری، بەڵام پاش 10 مانگ لە لەدایکبوونی کۆرپەکەی دووبارەی کردووەتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 26632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP