هاری پۆتەر بەهۆی ناوبانگەوە ژیانی تێکدەچێت


خەندان لایف-

ئەکتەری دیاری جیهانی دانیال رادکلیف ناسراو بە هاری پۆتەر، بەهۆی ناوبانگەوە قۆناغی منداڵی تێکدەچێت.

زنجیرە فیلمی "هاری پۆتەر" یەکێکە لە پڕبینەرترین فیلمەکان لەسەر ئاستی جیهان، کە بەشی یەکەمی لەساڵی 2000 بەرهەمهێندرا، لەو ساتەدا پاڵەوانی سەرەکی دانیاڵ رادکلیف لە قۆناغە سەرەتاییەکانی تەمەنیدا بوو، بەڵام توانی ناوبانگێکی باش بەدەستبهێنیت.

لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ پرۆگرامی " Camera Off" دانیاڵ رادکلیف، ئاماژەیدا بەوەی لەو تەمەنەدا تووشی پەستانێکی دەروونی ناخۆش بووە، چونکە رووی لە هەر جێگایەک کردووە، خەڵکەکە سەیریان کردووە سڵاویان لێکردووە، ئەمەش وایکردووە ئازادی نەمێنێت و بەردەوام ئاگاداری رەفتارەکانی بێت، هەربۆیە قۆناغی منداڵی تێکدەچێت و چێژی لێ نابینێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 15999 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP