لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ  23/2/2019 بخوێنەرەوە..

1-کاوڕ
ئەمڕۆ لەرووی پیشەییەوە هەنگاوی نوێ دەنێیت و بەرپرسانی کارەکەت سەرسام دەکەیت بە تواناکانت، باشترە هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت راستگۆیانە دەربڕیت و بوێربیت، بەردەوام مێشکت ماندوو مەکە، پێویستە هاوسەنگی رابگریت.

2-گا 
پلان بۆ داهاتوو دادەنێیت و بڕیاردەدەیت چۆن بەکاریبهێنیت، لە نزیک خۆشەویستەکەت سەرکێشانە هەنگاو بۆ ژیان دەنێییت، ئەم ماوەیە پێویست بە پشوو هەیە، چونکە زۆر ماندووبوویت.

3-دووانە 
رەنگە چالاکی زۆر لە کارەکەت بەڕێوەبچێت و تواناکانی تۆش جێگای بایەخە بۆ هەمووان، چونکە بیرۆکەی جوان پێشکەش دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ساتەکانت بە ئاسوودەیی بەسەربەرە و هەوڵبدە گۆڕانکاری بکەیت، کەمێک لە کاتەکانت بۆ وەرزش تەرخان بکە.

4-قرژاڵ 
بارودۆخی کارکردن گونجاوە و خواستەکانت زیاتر دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانت، ناکۆکی زۆر هەیە لە نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت، ئەمەش وایکردووە هەرگیز پەیوەندیتان جێگیر نەبێت، خۆت لە خواردنی زۆر تون بەدووربگرە، زیان بە گەدەت دەگەیەنێت.

5-شێر 
کارەکانت بەشێوەیەکی گونجاو رێکبخەرەوە و رێگایەکی راست بگرە، پێشکەشکردنی بیرۆکەی جیاواز بۆ خۆشەویستەکەت لەپێناو بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەکەتان شەرمی ناوێت، بەڵکو هەنگاوێکی گرنگە، ئاگاداربە لە خۆتەوە کاردانەوەی توند مەنوێنە.

6-فەریک
کارەکانت هۆکارێکن بۆ بەدەستهێنانی پلەیەکی باشتر کە لە مێژە چاوەڕوانی دەکەیت، پەیوەندی سۆزداریت بەشێوەیەکی خێرا گەشەدەکات و هەنگاوی باش دەنێن، رەنگە هەست بە هەندێک ئازاری جەستەیی بکەیت، بەڵام رێگامەدە تووشی دڵەڕاوکێت بکات.


7-تەرازوو 
پەستانی زۆری کارکردن بەرەو کۆتایی دەڕوات، دوای چارەسەری بەشێکی زۆر لە کێشەکان، خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت هەوڵدەدات پشتیوانیت بکات و ئاسوودەبیت، خواردنی شەوان درەنگ زیانی هەیە.

8-دووپشک
رێگامەدە هیچ کەسێک بڕیار لەسەر کارەکانت بدات لەرووی پیشەییەوە و دەبێت خۆت متمانەت  بە خودی خۆت هەبێت، رەنگە خۆشەویستەکەت هەستەکان ی خۆی دەربڕێت و بە وشەکانی خەندە بێنێت بۆ روخسارت، پێویستە پشوویەک بدەیت.

9-کەوان
ئەزموونێکی باشت هەیە و بە تواناکانی خۆت دەتوانیت چارەسەری کێشەکانت بکەیت، لەرووی سۆزدارییەوە هەندێک گۆڕانکاری روودەدات و پەیوەندی سۆزداریت باشتر دەبێت، تەندروستیت فەرامۆش مەکە و ئاگاداری ژەمە خۆراکیەکانت بیت باشترە.
 
10-گیسک 
زیاتر بایەخ بە کارەکەت بدە، بۆ ئەوەی بەرهەمێکی باشتر هەبێت، رەنگە هەواڵێکی نوێ لەرووی سۆزدارییەوە ئاسوودەت بکات، پێویست بە کەشێکی ئارام هەیە تا دەروونت بحەوێتەوە.

11-سەتڵ
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی لەرووی پیشەییەوە هەنگاوی گەورە بنێیت و داهاتوویەکی پرشنگدارت هەبێت، رێگامەدە دڵەڕاوکێ کاریگەری بخاتەسەر پەیوەندی سۆزداریت، راوێژی پزیشک بکە کاتێک هەست بە ئازارێک دەکەیت.

12-نەهەنگ
هەمیشە بەدوای نوێگەریدا بگەڕێ لەرووی پیشەییەوە و هەنگاوەکانت بگۆڕە، هێندە مەرجی قورس بەسەر خۆشەویستەکەتدا مەسەپێنە، پێویستە ئازادی هەبێت، خۆت بەدووربگرە لە خواردنی شیرینی.

 

ئه‌م بابه‌ته 44177 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP