شانەی تەختە بەکاربهێنە


خەندان لایف-

بایەخدان بە قژت لە رێگای شامپۆی باش و ماسکی بەسوودەوە گرنگە، بەڵام لەهەمانکاتدا شانەکردنیشی رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە جوانکردنی و بەهێزکردن و گەشانەوەی، کەواتە پێویستە چ جۆرێک بەکاربهێنیت؟

بەگوێرەی هەواڵەکەی fustany باشترین جۆری شانەی قژ، تەختەیە لەبەر ئەم هۆکارانە:

1-شانەکانی دیکە هۆکارێکن بۆ دروستکردنی کارەبا و بژکردنەوەی قژەکەت، بەڵام تەختە بە پێچەوانەوە.

2-کاتێک قژەکەت دادەهێنیت، بەشە ئاڵۆزکاوەکان بە زەحمەت دادێت و هەندێکجار هەڵدەوەرێت، بەڵام شانەی تەختە بە نەرمی دایدەهێنێت و ئاسانی دەکات.

3-شانەی تەختە هاوشێوەی مەساج وایە بۆ بێخی سەر و سوڕی خوێن چالاکدەکات.

4-بەهۆی چالاککردنی سوڕی خوێنەوە، یارمەتی قژەکەت دەدات گەشاوە و بریقەدار بێت، سروشتی دەربکەوێت.

5-شانەی تەختە کەمتر قژەکەت هەڵدەوەرێنێت، یارمەتی درێژبوونەوەی دەدات.

 

ئه‌م بابه‌ته 6330 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP