هەندێک ئاوێتە بۆ نەهێشتنی کونیلە کراوەکانی پێست

خەندان لایف-

کرانەوەی کونیلەکان، هۆکارێکە بۆ بێزارکردنی خانمان، کە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ لایەنی بۆماوەیی یان زۆری رێژەی چەوری پێست و ناهەوسەنگی هۆڕمۆنەکان.

هەندێک کات خانمان ناچاردەبن بە بەکارهێنانی کرێم و پێکهاتەی کیمیایی جۆراوجۆر، بەڵام دەکرێت پشت بە ئاوێتە سروشتیەکانی چێشتخانەکەیان ببەستن:

1-دوو کەوچک شیری شل و کەوچکێک هەنگوین و کەوچکێک شۆڤان تێکەڵاوبکە، پاشان مەساجی رووخساری پێبکە و بۆ ماوەی 20 خولەک پێوەی بمێنێتەوە، هەفتانە چەندجارێک دووبارەی بکەرەوە.

2-سپێنەی هێلکەیەک و دوو کەوچک ئاوی لیمۆ تێکەڵاوبکە، پاشان ئاوی لیمۆی تێبکە و بیدە لە رووخساری بۆ ماوەی 15 خولەک، هەموو هەفتەیەک دووبارەی بکەرەوە.

3-دوو کەوچکی ئاوی خەیار و کەوچکێک ئاوی گوڵ تێکەڵاوبکە، پاشان بیدە لە پێست بۆ ماوەی 15 خولەک، هەفتانە 1-2 جار دووبارەی بکەرەوە.

4-نیو تەماتە بدە لە خەڵاتە و لەگەڵ کەوچکێک زەیتی زەیتون تێکەڵاوی بکە، دواتر بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە پێست هەفتانە.

5-سپێنەی هێلکەیەک و کەوچکێک سرکەی سێو تێکەڵاوبکە، پاشان بیدە لە پێست بۆ ماوەی 20 خولەک.

 

واباشترە هەمیشە پێش بەکارهێنانی، لەسەر بەشێکی بچوکی پێستی دەست تاقیبکەیتەوە هەر پێکهاتەیەک، بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە لەوەی کە هیچ هەستیاریەکی پێی نییە.

 

ئه‌م بابه‌ته 8703 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP