دیارترین چوار هۆکاری کێشەکانی هاوسەرگیری


خەندان لایف-

بێگومان کێشەکانی ژیانی هاوسەرگیری جیاوازە، بەڵام رەنگە هەندێکیان دوبارەن و بەردەوام دەبێتەهۆکاری ناکۆکی و دەنگەدەنگی نێوان دوو هاوسەر.

بەگوێرەی هەواڵەکەی yawmiyati  چوار گرفت، هۆکارێکی باون بۆ کێشە و ناکۆکیە هاوسەرگیریەکان:

1-فەرامۆشکردنی روخسار و شێوە و جلوبەرگ و رێکخستنی خۆت، هەر لایەنێکیان بەوجۆرە بن کاریگەری سلبی هەیە لەسەر پەیوەندی ئەو دوو هاوسەرە، بێگومان هەموو کەسێک سەرقاڵە بە منداڵ و خێزان و کارەوە، بەڵام دەکرێت ئەوەش بەشێکی سەرەکی بێت لە ژیانت.

2-نەبوونی منداڵ، لە ژێر هەر بارودۆخێکدا بێت و پەیوەندی بە هەر لایەنێکەوە هەبێت، پێویستە رێز لە بەرامبەرەکەت بگریت، چونکە هاوسەرگیری بە خۆشەویستیەوە بەندە، ئەگەر منداڵیش نەبێت.

3-راستە ژیان زۆر قورس بووە و لایەنی ماددی هۆکارێکی جێگیرە لە ژیاندا، بەڵام هەرگیز هۆکارێک نییە بۆ دروستکردنی ناکۆکی، پێویستە تێبگەیت کە توانای هەردوولاتان چەندە و بەپێی تواناکانی خۆتان خەرجی بکەن.

4-تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانی ئینتەرنێت، زۆر کات هۆکارێکە بۆ دروستکردنی کێشە لە نێوان هاوسەران، بەهۆی غیرەکردنەوە یان فەرامۆشکردنی لایەنی دووەم، کە ئەگەر بەشێوەیەکی گونجاو بەکاربهێنرێت، هیچ کێشەیەکی لەدوانییە. 

 

ئه‌م بابه‌ته 12117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP