پێنج رێنمایی بۆ کەمکردنەوەی شەکر لە ژیانی رۆژانەدا


خەندان لایف-

شەکر، یەکێکە لە پێکهاتە خۆراکیە مەترسیدارەکان کە بە ژەهری سپی ناسراوە، بەڵام تۆ دەتوانیت بەرلەوەی بەتەواوی کاریگەری سلبی بخاتە سەر جەستەت کەمیبکەیتەوە.

چۆن بەکارهێنانی شەکر کەمدەکەیتەوە لە ژیانی رۆژانەدا؟

1-شەکرەکەت لە جوانترین قوتودا مەڕازێنەرەوە و لەبەردەستدا دایبنێیت، بە پێچەوانەوە هەڵیگرە و مەیخەرە خواردنەوە گەرمەکانی رۆژانە وەک چا و قاوە و شیر، دەکرێت خورما بەکاربهێنیت هەندێکجار.

2-بایەخ بدە بە میوە وشککراوەکان، وەک تو، کشمیش، هەنجیر، مێوژ، چونکە شیرینە و ئارەزووەکەت کەمدەکاتەوە.

3-لەبری شەکر بەکارهێنانی بۆ هەندێک لە خواردنەکان، دارچینی و بەهارەتە رووەکیەکان بەکاربهێنە.

4-پشت بە شەربەتە سروشتیەکان ببەستە.

5-بە هەموو شێوەیەک لە خواردنەوە گازیەکان دووربکەوەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 37445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP