لەیدی گاگا پێش گواستنەوە جیابوونەوەی هەڵبژارد


خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی لەیدی گاگا، لە بڕیارەکەی پەشیمان دەبێتەوە و جیادەبێتەوە لە دەستگیرانەکەی.

ماوەی چەند رۆژێک دەنگۆی جیابوونەوەی لەیدی گاگا و کریستیان کارینی بڵاوبووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدا بڕیاربوو لەماوەی ئەمساڵدا ئاهەنگی هاوسەرگیری سازبکەن، بەڵام دواجار لەلایەن بەڕێوبەری کارە هونەریەکانی لەیدی گاگاوە، ئەو هەواڵە پشت راستکرایەوە بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرابکات.

لە ئاهەنگی رێزلێنانی خەڵاتی خانمانی هۆلیود، لەیدی گاگای تەمەن 32 ساڵ بۆ یەکەمجار لەسەر ستەیج ئاشکرایکرد کە ماوەی چەند مانگێکە ئەڵقەی دەستگیرانی لەگەڵ کریستیان کارینی تەمەن 49 ساڵ گۆڕیوەتەوە.

لەیدی گاگا ناوی تەواوەی "ستێڤانی ئەنجلینا جێرماتۆیە" گۆرانیبێژێکی ناسراوی ئەمریکایە، لەدایکبووی 1986، هەمیشە بە کەسایەتیەکی سەرکەش و سەیر و جیاواز ناسراوە، جگە لە پۆشینی جلوبەرگی جیاواز، بەستایلی پۆپ گۆرانی دەڵێت، هاوکات هۆنراوەی گۆرانی دەنووسێت و سەماکارێکی بەناوبانگیشە.

 

ئه‌م بابه‌ته 14847 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP