لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 21/2/2019 بخوێنەرەوە.

1- کاوڕ 
هەوڵدەدەیت کارەکەت بگوازیتەوە بۆ پیشەیەک کە لەمەی ئێستات باشتر بێت و شایەنی کەسایەتیت بێت، لەرووی سۆزداریەوە بارودۆخت جێگیرنییە، بەهۆی هەندێک ناکۆکیەوە لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت لەم ماوەیەی کۆتایدا، خۆتبەدووربگرە لە هەرشتێک کەدەبێتەهۆی ئەوەی تووشی حەساسیەت بۆت.

2- گا 
بەدوای چانسێکی باشتردا دەگەڕێیت لەرووی پیشەییەوە، بۆ ئەوەی نزیکبیتەوە لە ئامانجەکانت، باشترە لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت بچیتەدەرەوە، تا هەست بە ئاسوودەیی بکەیت، بەهۆی کەم خەویەوە جەستەت زۆر ماندووە.


3- دووانە 
رێککەوتن و بوونی پەیوەندیەکی پتەو لەنێوان خۆت و هاوپیشەکانت باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و بەسەر بەربەستەکاندا زاڵبیت، هەموو کێشەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت کۆتاییان دێت، رەنگە کەمێک تووشی ئازار ببیت، بەهۆی پەستانی زۆری کارەوە.

4- قرژاڵ
هەنگاوی نوێ دەنێیت و بەرەو ئامانجەکانت دەرۆیت لەرووی پیشەییەوە، لایەنی سۆزداریت زۆرباشە، هەربۆیە کاریگەری ئیجابی بەسەرتەوە هەیە لەرووی کۆمەڵایەتیەوە، باشترە سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر تەندروستیت باشنییە.


5- شێر 
هاوپیشانی کارەکەت پشتیوانیت دەکەن، متمانەبوونت بەخۆت هەستێکی ئارام پێ دەبەخشێت، تووشی ناکۆکی دەبیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، ئەمەش کەمێک خەمباردەکات، لایەنی دەروونی خۆت فەرامۆش کردووە، ئەمەش کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستیت هەیە بەگشتی.


6- فەریک 
لەرووی پیشەییەوە کارەکانت بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت، هەربۆیە باشترە بەشێوەیەکی وردتر کاربکەیت، جیاوازی زۆر هەیە لەرووی بیربۆچوونەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، هەربۆیە رووبەرووی گرفتی زۆر دەبیتەوە، هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەیت، ئەمەش کاریگەری سلبی لەسەر ژیانت هەیە.

7-تەرازوو 
بەهۆی ماندووبوون و تواناکانی خۆتەوە، بەرهەمێکی باشت دەبێت لە کارەکەت، چانسێک هەیە بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرەوباشی بەریت و چارەسەری کێشەکان بکەیت، گرنگە راهێنانی وەرزشی فەرامۆش نەکەیت.

8-دووپشک 
لەدوای ماندووبوون و گرفتێکی زۆر، هەموو شتێک باش دەبێت و بەربەستەکان تێدەپەڕێنیت لەرووی پیشەییەوە، دەتەوێت هەنگاوی نوێ بنێیت لەرووی سۆزداریەوە، تا دڵنیابیتەوە لە راستی هەستی خۆشەویستەکەت، بۆ ئەوەی بحەوێیتەوە هەوڵبدە گەشت بکەیت و بچیتەدەرەوە.

9- کەوان 
ئەم ماوەیە زۆر سەرقاڵیت بە کارەکەتەوە و بە وردی چاودێری دەکەیت، باشترە چارەسەری گرفتەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بکەیت، بۆ ئەوەی سەرکەتوو بیت لەو هەنگاوەدا، ئاگاداری کاردانەوەکانت بە لەکاتی توڕەیدا.

10- گیسک 
گۆڕانکاری ئیجابی روودەدات لەرووی پیشەییەوە، بەڵام دەبێت ئامادەبیت بۆ ئەم قۆناغە، ناکرێت لەهەموو بابەتێکدا تۆ بڕوا بە خۆشەویستەکەت بهێنیت، رەنگە تۆش هەڵەبیت، هێندە لەکاتی درەنگانی شەودا خواردن مەخۆ، تەندروستیت تێکدەدات و کێش زیاددەکات.

11- سەتڵ 
ئەمڕۆ هەست بە بوونی توانا و چالاکیەکی زۆر دەکەیت لە لەشتدا، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەخێرایی کارەکانت راپەڕێنیت، زۆر پەیوەست بوونت بە کارەوە کاریگەری سلبی هەیە لەسەر پەیوەندی سۆزداریت، ئاگاداربە فەرامۆشی مەکە، پێویست بە چالاکی تەنزئامێز و ئاسوودەبەخش هەیە.


12- نەهەنگ 
بەهۆی تواناکانی خۆتەوە دەتوانیت باشترین ئەنجام هەبێت و بەرپرسانت سەرسام بکەیت، ئەم ماوەیە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆرباش دەبێت، تەندروستی خۆت فەرامۆش مەکە.

ئه‌م بابه‌ته 47705 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP