ئەو شەش خواردنەی کاریگەری سلبی بۆ مێشک هەیە

خەندان لایف-

بێگومان لایەنی تەندروستی گرنگترین بەشە لە ژیانی تۆدا، کە پێویستە بە وردی ئاگاداری بیت و بایەخی پێ بدەیت، چونکە ناجێگیری لە تەندروستیت تووشی ئازارت دەکات و ناتوانیت وەک مرۆڤێکی ئاسایی بیت.

هەمووان باس لە خواردنی تەندروست دەکەن بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵام لەهەمانکاتدا هەندێک جۆری خواردن زیان بە خانەکانی مێشک دەگەیەنێت و چالاکیەکانی دوادەخات، بەتایبەت لەرووی زیرەکیەوە و دەبێت کەم بکرێتەوە.

1-خواردنە خێراکانی وەک پیتزا و هەمبەرگر، چونکە بڕێکی زۆر ماددەی زیان بەخشی تێدایە و کاریگەری دەکاتە سەر کیمیای مێشک، تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەکات.

2-گۆشتە ئامادەکراوەکان کە بڕێکی زۆر نیتراتی سۆدیۆم و پێکهاتەی زیانبەخشی تری تێدایە، کە دەبێتە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە و زیان گەیاندن بە خانەکانی مێشک.

3-ماسی تونا نابێت لە هەفتەیەکدا سێ جار زیاتر بخورێت، چونکە جۆرەها چەوری و پرۆتین و فۆسۆفۆر و پۆتاسیۆم و پێکهاتەی بەسوودی تێدایە، بەڵام لەهەمانکاتدا رێژەیەکی زۆر جیوەی تێدایە کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دروستکردنی گرفت بۆ یادگای مێشک.

4-ئەو خواردنانەی چەوری تێیان گۆڕاوە، وەک چیپس و شیرینی و پسکیت، چونکە کاریگەری لەسەر یادگای مێشک هەیە و تووشی بیرچوونەوە دەبیت.

5- ئەو خواردنانەی سوردەکرێتەوە و زەیت و چەوری زۆرە، چونکە خانەکانی مێشک دەشێوێنێت.

6-خوێ،دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ناچالاکبوونی لەش، بەجۆرێک هەست بە شەکەتی دەکەیت و مێشک توانایی سەرنجی نامێنێت.

ئه‌م بابه‌ته 20622 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP