لەم بیرکردنەوە و رەفتارانە دووربکەوەرەوە


خەندان لایف-

هەندێک کات ژیانی خۆت بە فیڕۆ دەدەیت لەپێناو کۆمەڵێک بیرکردنەوەی و رەفتاری نادروست، کە تەنها کاتەکانت بەکاردەبات و کاریگەری سلبی لەسەر دەروونت هەیە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی پێگەی rotana کاتێک مرۆڤ دەروونی خۆی بەم بیرکردنەوانەوە سەرقاڵدەکات، جگە لە بەفیڕۆدانی کاتەکەی لەهەمانکاتدا دەبێتەهۆی شکستهێنانی لە سەرجەم لایەنەکانی ژیانیدا.

1-بیرکردنەوە لە رابردوو، هەڵەیەکە بەردەوام دووبارە دەبێتەوە، بەڵام تێپەڕی و پێویستە بیر لە ئێستا بکەیتەوە.

2-زۆر گەورەکردنی کێشەکان و بیرکردنەوە لێیان، لە کاتێکدا بابەتەکە هێندە جێگای بایەخ نییە.

3-تەرخانکردنی کاتێکی زۆر بۆ فیلم و دراما، بێگومان هەموو کەسێک پێویستی بە پشوو هەیە، بەڵام زیاتر لە ماوەی پێویست کاتت بە فیڕۆدەدات.

4-ژیان وەک خەمێکی قورس و ناخۆش مەبینە، بەڵکو چێژی لێببینە، چونکە تێدەپەڕێت زۆر بە خێرایی، کاتێک هەستدەکەیت هەموو شتێک کۆتایی هاتووە.
5-بیرکردنەوە لە قسە و لۆمە و گلەییەکانی کەسانی چواردەورمان، بێگومان هەڵەیەکی باوە بەتایبەت لە کۆمەڵگا رۆژهەڵاتییەکان، بەڵام پێویستە ژیانی تایبەتی خۆت نەبەستیت بە خەڵکەوە.

6-ناکرێت بۆچوونی تۆ بەسەر هەمووان زاڵبێت و تۆ بتوانیت هەمووان رازیبکەیت لە خۆت، هەڵەیت، لە کوێدا پێویستی کرد وازبهێنە، هێندە خۆت بە هەمووانەوە سەرقاڵ مەکە.

7-تەمبەڵی و بایەخنەدان بە جوڵە و وەرزش، دەزانیت جگە لەوەی وادەکات زیاتر بیر لە خەم و کێشەکانی ژیان بکەیتەوە هیچ سوودێکی نییە، کەواتە هەستە و جوڵەیەک راهێنانێک بکەرە هاوڕێی ژیانت.

ئه‌م بابه‌ته 8578 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP