میران عەلی و بەختیار ساڵح دوێتێک بڵاودەکەنەوە

خەندان لایف-

هەردوو هونەرمەندی دیاری کوردستان میران عەلی و بەختیار ساڵح، بۆ ئەم بەهارە سوپرایزیان هەیە.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان لە ئینستاگرام میران عەلی و بەختیار ساڵح،  بە هەوادارانیان راگەیاند کە بەمزووانە دوێتێک پێکەوە بڵاودەکەنەوە بە ریتمی خێرا، کە تایبەتە بە وەرزی بەهار.

پێشتریش لە کۆنسێرتەکەی میران عەلی لە سلێمانی، پێکەوە لەسەر ستەیج لە دوێتێکدا پێکەوە دەرکەوتن و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان توانیان بینەرێکی زۆر تۆماربکەن.

میران عەلی لەدایکبووی 1995ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خۆشترین دەنگ".

بەختیار ساڵح ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژەکان کە زیاتر بە ریتمی خێرا گۆرانی دەڵێت.


ئه‌م بابه‌ته 34377 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP