تامر حوسنی لە ماوەی سێ رۆژدا هەشت ملیۆن بینەری تێپەڕاند

خەندان لایف-

هونەرمەندی بەناوبانگی میسری تامر حوسنی، کلیپە نوێیەکەی زۆرترین بینەری تۆمارکرد.

لە ماوەی رابردوودا تامر حوسنی کلیپێکی نوێی بەناوی " ناسيني ليه" بڵاوکردەوە، بەڵام تەنها لە ماوەی سێ رۆژدا، توانی هەشت ملیۆن بینەر تێپەڕبکات، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە و ناوبراویش سوپاسی هەوادارانی دەکات کە رێز لە ماندووبوونەکانی دەگرن.

تامر لەدایکبووی ساڵی 1977، دایکی سوریە و باوکی میسریە، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەبێت دایک و باوکی جیادەبنەوە و لەگەڵ دایکی و برا گەورەکەی دەژی.

سەرەتاکانی تەمەنی منداڵی لە وێستگەکانی بەنزین و سوپەرمارکێتەکان و سەرشەقامەکان کاردەکات، بەڵام بە هاوکاری هاوڕێیەکی دایکی خوێندن تەواودەکات و دەچێتە بەشی ڕاگەیاندن، لەگەڵ خوێندنی زانکۆدا دەست بەکاری هونەریی دەکات، لە ئێستادا یەکێکە لە کەسایەتیە ناسراوەکانی ڕۆژهەڵات و بەهۆی پڕۆژەیەکی خوێنبەخشینەوە ناوی چووە نێو کتێبی گینسەوە.

 


ئه‌م بابه‌ته 8417 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP