بۆ یەکەمجار مریەم ئۆزارلی لەگەڵ باوکی

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا، بۆ یەکەمینجار لەگەڵ باوکی دەردەکەوێت.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام مریەم ئۆزارلی چەند وێنەیەکی کۆن و خێزانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا یەکێکیان لە تەمەنی 23 ساڵیدایە لەگەڵ باوکیدا، بەڵام دووەمیان وێنەیەکی جوانی دایک و باوکی پێکەوە نیشاندەدات، کە جگەلەوەی لە دوو نەتەوەی جیاوازن، بەڵام خۆشەویستی کۆیکردوونەتەوە.

مریەم ئۆزارلی لەدایکبووی 1983، لە دایکێکی ئەڵمانی و باوکێکی تورکیە، بەهۆی ڕۆڵی سوڵتانە هوڕم لە درامای بەناوبانگی تورکی "هەرێمی سوڵتان"، توانی ناوبانگێکی باش لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەدەستبهێنێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 26098 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP