ئەو خواردنانەی منداڵان قەبز دەکات


خەندان لایف-

بەشێکی زۆری منداڵان لە پێنج ساڵی سەرەتایی تەمەنیاندا تووشی قەبزی دەبن، بێگومان بەهۆی ئەو خواردنانەی پێیاندەدرێت لەلایەن دایکیانەوە، کە پێویستە زۆر بە ئاگابیت و بڕێکی کەمی پێبدرێت.

پێگەی تایبەت بە تەندروستی منداڵان healthybabies، ئەو خواردنانە باسدەکات کەدەبێتە هۆی قەبزی منداڵ:

1-گێزەری کوڵاو، چونکە بڕێکی زۆر لە ماددە ریشاڵیەکان لەدەستدەدات، ئەمەش دەبێتەهۆی قەبزی.

2-ناوی سێوەکە دەردەکەیت و دەیشێلیت، پاشان دەیدەیت بە منداڵەکەت، بەڵام بڕێکی زۆر ماددەی "پەکتینی" تێدایە، کەدەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کرداری هەرسی گەدە و قەبزبوون.

3-مۆز بەسوودە بەڵام بە بڕێکی دیاریکراو، چونکە گەدە هەڵدەئاوسێنێت و دەبێتە هۆی بەربەست بۆ هەرس و قەبزبوونی.

4-ماست بڕێکی کەم ریشاڵی تێدایە و چەوری زۆرە، کە هۆکارێکە بۆ قەبزووبوون.

5-پەتاتە دەوڵمەندە بە کاربۆهێدرات و بڕێکی کەم لە ریشاڵەکان، هەربۆیە گەدە هەڵدەئاوسێنێت و دەبێتەهۆی قەبزی.

ئه‌م بابه‌ته 17902 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP