لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 20/2/2019 بخوێنەرەوە..

1-کاوڕ
هەر هەنگاوێکی بوێرانە لە کارەکەت، دەبێتەهۆی سەرنجڕاکێشانی هاوپیشە و بەرپرسەکانت، رێگامەدە هیچ کەسێک دەستبخاتە ناو کێشە و پەیوەندی سۆزداریتەوە، پێویستە خۆتان چارەسەری بکەن، هەمیشە پشت بە وەرزش ببەستە، بۆ دابەزاندنی کێش و تەندروستیەکی باش.

2-گا 
لە کارەکەت رووبەرووی کێبڕکێیەکی باش دەبیتەوە و پێویستە زۆر بە ئاگابیت و بزانیت چۆن رەفتار دەکەیت، بۆ ئەوەی شکست نەهێنیت، چالاکیە رۆمانسیەکانت هۆکارە بۆ زیاتر راکێشانی دڵی هاوبەشی ژیانت، ئەم ماوەیە گرنگە زۆر ئارام بیت و بە پلان کاربکەیت.

3-دووانە 
ئەمڕۆ لە کارەکەت تواناکانت نیشاندەدەیت و هەمووان سەرسام دەکەیت، هەرگیز گوێ بە قسەکانی چواردەورەکەت مەدە لەرووی سۆزدارییەوە، سیستمی خۆراکی تەندروست بەرگری لەشت بەهێزدەکات.

4-قرژاڵ 
هەندێک گۆڕانکاری لە کارەکەت لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت و هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت، پەستانی کاری زۆر کاریگەری سلبی لەسەر لایەنی سۆزداریت دەبێت، ئەگەر وریانەبیت، ئەم ماوەیە پێویست بە بیرکردنەوەی گونجاو دەبێت، بۆ ئەوەی بەپەرۆشەوە زیاتر هەوڵبدەیت.

5-شێر 
پێش ئەوەی دەست بە پرۆژەیەکی نوێ بکەیت، چارەسەری ئەو کێشانە بکە کە رووبەرووت بووەتەو، کاردانەوەی توند دەربارەی هەر بابەتێک لەرووی سۆزدارییەوە کاریگەری سلبی هەیە، هەست بە ماندووبوون و بێزاریەکی زۆر دەکەیت.

6-فەریک
کارەکانت فەرامۆش مەکە، چونکە دواتر کەڵەکە دەبێت و رووبەرووی کێشەت دەکاتەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئەم ماوەیە ئاسوودە و ئارام دەبن، رێگامەدە هیچ کەسێک بێتە ناو پەیوەندیەکەتانەوە، دووربکەوەرەوە لە هەستی ڕق و توڕەیی زۆر، چونکە کاریگەری سلبی لەسەر هەیە.

7-تەرازوو 
پشت بەستن بە خۆت لە کارەکەت، کاریگەری ئیجابی هەیە و بەرەوپێش دەبات، کێشە سۆزدارییەکان ماوەیەکی زۆرە رووبەرووت بووەتەوە، گرنگە بەرلە هەموو هەنگاوێک بیر لە چارەسەر بکەیتەوە، خۆتبەدووربگرە لە هەر هۆکارێک کە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

8-دووپشک
پلان بۆ دانانی پرۆژەیەکی پیشەیی باش دادەنێیت، بەڵام دەبێت زیاتر ماندووبیت بۆ بەدیهێنانی خەونەکانت، متمانە بە ئاسانی بەدەست ناهێندرێت لە پەیوەندی سۆزداریدا، لەپێناو پاراستنی تەندروستیت میوە و سەوزە لەیادمەکە.

9-کەوان
کۆمەڵێک گرفتی جیاوازە ئەم ماوەیە لەرووی پیشەییەوە سەرقاڵدەکەن، لایەنی سۆزداریت بەشێژی گرنگی ژیانی تۆیە، پێویستە فەرامۆشی نەکەیت، هەمیشە رێنماییە تەندروستیەکانی بۆ سیستمی خۆراکی بە هەند وەربگرە.
 
10-گیسک
کارەکەت کەمێک زیاتر پێویستی بە سەرنج و بەدواداچوون هەیە، بەڵام گفتوگۆی بێ مانا سوودی نییە، هەمیشە هەوڵبدە پشتیوانی خۆشەویستەکەت بکە، بەتایبەت لە قۆناغە هەستیارەکاندا، هەوڵبدە خواردنەکانت جۆراجۆربن و ڤیتامینەکان بکەیتە بەشێکی سەرەکی.
 
11-سەتڵ
بەکاربردنی تواناکانت لە کارەکەت هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام هەوڵبدە بە لایەنی سلبی بیرنەکەیتەوە، گومان لایەنی سۆزداری لەناودەبات و رووبەرووی ناکۆکی زۆر دەکاتەوە، بەپێی توانا هەولبدە ئەم ماوەیە دوور لە ژاوەژاو بحەوێیتەوە.

12-نەهەنگ
هەوڵبدە ئەرک و کارە کەڵەکەبووەکان تەواوبکەیت، تێگەیشتن لایەنێکی سەرەکیە لە پەیوەندی سۆزداریدا، نابێت لە خۆتەوە بدوێیت، ئەگەر هەست بە ماندووبوون دەکەیت مۆڵەت وەربگرە.

 

ئه‌م بابه‌ته 44243 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP