هەردی سەلامی کێ بە نەفرەت دەکات؟

خەندان لایف-

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەلامی، بەمزووانە بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام هەردی سەلامی، شەوی رابردوو بەشێکی بچوکی لە بەرهەمێکی نوێ بەناوی "بە نەفرەتبێ" بڵاوکردەوە،  رایدەگەیەنێت کە بەمزووانە پێشکەشی هەوادارانی دەکات.

هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە و سەرەتا دەرهێنەر بوو، بەڵام ئێستا گۆرانیبێژێکی ناسراوە.


ئه‌م بابه‌ته 21671 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP