ئەو خواردنانەی یاریدەی توانەوەی چەوری ورگت دەدات


خەندان لایف-

چەوری دەوری ورگ، یەکێکە لەو چەوریانەی کە زۆر بە گران دەتوێتەوە و مەترسیداریشە لەرووی تەندروستیەوە.

گومانی تێدانییە کە ئەنجامدانی وەرزش هەمیشە هەنگاوێکی گرنگە بۆ رێگاگرتن لە کۆبوونەوەی چەوری، لەهەمانکاتدا پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی رێک، بەنمونە ئەو خواردنانەی رێژەی پرۆتینی زۆرە، چونکە چەوری زیادەی لەش لەناودەبات و کرداری هەرس خێرادەکات، لەهەمانکاتدا ئارەزووی خواردن بە رێژەی لە 60٪ کەمدەکاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی " alqiyady" پسپۆڕانی بواری خۆراک هۆشداریدەدەن بۆ پاراستنی ورگ لە کۆبوونەوەی چەوری، بۆ ئەوەی دووربکەونەوە لە خواردنی شیرینی و کارۆبهێدرات، لەهەمانکاتدا بایەخ بە خواردنی هێلکە و نیسکی سور و ماسی و فاسۆلیای سپی و بادام و سنگی مریشک بدەن، لەگەل ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان.

پێویستە لە ئەنجامدانی وەرزشیش بەشێوەیەکی گشتی بەردەوام بن، بەڵام گرنگە سەرەتا لە چەوری پشت و سنگ و قۆڵ خۆت رزگاربکەیت، پاشان ران و ورگ.

 

ئه‌م بابه‌ته 57453 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP